ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٢١. لە ڕێگوزارێ
لە ڕێگوزارێ...
ئەمڕۆ دیم وە چەم لە ڕێ گوزارێ
شۆخی دیدەمەست تەرڵان تەوارێ
ئاهووی خوتەن ڕەنگ دیدە خومارێ
تووبا باڵایێ هەیئەت ڕەعنایێ
تاووس شێوایێ سەوڵەت زێبایێ
وەک جەیرانی مەس سڵ کردە لە سا
خەرامان ڕەفتار هەم پەری شێوا
ئەگریجەی پەرچەم وە وێنەی نەسرین
جەمین درەخشان وە نەجمی پەروین
هەر وەکوو هیلال ئەبرۆ خەمیدە
دێژی وە پەرگار مانی کەشیدە
دیدەمەس دایم بێ مەی پڕخومار
سیا وەک دیدەی جەیرانی تاتار
وەک سوبحی سادق لە تاریکی شەو
ڕووی شوعلەی ئەدا لە تۆی زوڵفی ئەو
دوو لێو شیرینتر لە شیرین شەکەر
سەد قات لە شیرین ئەم زۆر دولبەرتەر
مینە بەو پەرچەم پڕ لە پێچ و چین
بێژە خەرامان شازادەکەی چین
لەسەر ڕێبازی حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە

پەراوێز edit