ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٢٠. لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ
لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ
تووشم بوو وە تووش شۆخی شیرینێ
باڵا عەرعەرێ لەشوولارەزم
دولبەری شۆخی دیدەمەس خوێن گەرم
ناسک نەوهاڵێ ڕەعنا دولبەرێ
گەردەن مینای تەڕ شمشاڵ کەمەرێ
ڕوومەت تەڕ، ناسک، کاڵ و پەمەیی
دەم گرد و لێو سوور خشت و غونچەیی
وە عیشوە ناز و وە نیو نیگاوە
جار جار وە لاما کە لای ئەداوە
دڵمی ئەپێکا جەرگی ئەسووتان
ڕۆحی شێت ئەکرد فامی ئەشێوان
وە تیری موژەی سەد دڵ ئەوگارە
چەن شاهان وە دەرد عیشق دووچارە
کەوتمە تۆڕداو سیاپەرچەمێ
گیرۆدەی خاڵی چەناکە و دەمێ
ئەوگار و عەوداڵ دڵ شێت و لێوە
وەک مەحنوون ماوام سەرحەد و کێوە
مینە مەر یەزدان خۆی بکات چارم
بکات دەرمانی دڵەی زامدارم

پەراوێز edit