هەر کەسێ کورد بێ بە کوردی ژیابێ
بەو شەرت بە زۆڵی لە داک نەزابێ
گەر دەی ڕزێنت لە بنی خانان
تیر بارانی کەن بە گوللە باران
بۆچ هەر ئەو مەعنای کوردی ئەزانی
بە دەرزی دای لە مێشکی لاوانی
هەر ئەو بوو حەقی کوردی گوم نەکەرد
زوان بە ئای کورد تا ئەو ڕۆژە مرد
کوردێکیش بە ڕاس گەر کورد بێ ناوی
ناوی شێخ مەحموود وا لە سەر چاوی
کوردێ کە بۆ ئەو دڵ پڕ دەرد نەبێ
ئەوە بە بێ شک ئەبێ کورد نەبێ