مەزرەعەی بەختی هەموو کەس دائیما نەورۆزییە
هەر کەسێ کاڵای فەرەح سەر تا قەدەم پیرۆزییە
من نەبێ ئاوی چناوە هەوری شوومی بەختەکەم
ئەو لە جێی باران و تەرزە هەر غوبار و تۆزییە
ئەی ڕەفیق ئەم چەرخە خۆی ئیسباتی بەدجنسی ئەکا
چۆن لە هەر کوێ ناکەسێ بێ سەد نەجیب مەنفوزییە
ئەی خوا سا داد لە دەس غەددارییی گەردوونی دون
بۆ چی وازی هەر نەهێنا لەم ڕەوشتی حیزییە
ناکەس و نادان لە ژێر سات گشتی شادە و موستەریح
داهی و عالی نەسەب مەبهوت و کۆتا ڕۆزییە
تو خوا تاکەی لە سەر من تیێ بە قین و قارەوە
ئەی فەلەک سا لایبەرە ئەسبابی ئەم مەبغووزییە
وا لە گۆژەی کولخەنی غەم (مینە جاف سوێم بۆتەوە
بێژە زوو چارەی بکەن تو خوا ئەوی دڵسۆز نییە