ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٥٨. مەرحەبا ئەی شاهی دەوران رحمت للعالمین
مەرحەبا ئەی شاهی دەوران، رحمتً للعالمین
مەرحەبا ئەی شەهسواری مەحشەر و سالاری دین
مەرحەبا ئەی مەدحی تۆ یاسین و تاها و والضحىٰ
مەرحەبا ئەی ئەشرەفی مەخلووق و ختم المرسلین
ئەی نەبییی با سەفا، ئەی ئیسمی زاتت مستەفا
ئەی لە نووری تۆ مونەووەر مەشریق و مەغریب زەمین
مەرحەبا ئەی فەخری ئادەم، فەخری عالەم مەرحەبا
ئەی حەبیبی زاتی یەزدان و شفیع المذنبین
تۆ کە مادام ڕەحمەتەن لیلعالەمین دەرشانتە
یا ڕەسوولەڵڵا ڕجایێ بۆ منی مات و حەزین
کەس نییە ڕووی تێبکەم، کەس نییە دەستگیری من
غەیری تۆ لای کێ بەرم هاوار ئیمام المتقین
نابێ مەئیووس بم لە لوتفت، نووری خۆت تێرمە ڕجا
تا ڕجام تۆ بۆ بکەی بۆ دین و بۆ تەجهیزی ژین
یا ڕەسوولەڵڵا بە جاهی خۆت لە خۆت داوا ئەکەم
لای خوا فەرمووی ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین
هەرچی مەدحی تۆ بکەم، خەتمی بە من قەت ناکرێ
لایقە ئەم بەیتە بۆ تۆ ساحیبی تاج و نگین
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
پرتەوی نوورت جیهانی کرد مونەووەر سەروەرا
موعجیزەی تۆ بوو لە غەیبۆ، تاقی کیسرا شەق کرا
ئەو دەمەی شەمسی نوبووەت شوعلەیی دەرخست لە ڕووت
لەو شوعاع و شوعلە، شاها کوفر و زوڵمەت لابرا
شەعشەعەی سەوتی ڕەسوولوڵڵاهی تۆ کریا عەیان
یەک کەڕەت بازاری کوفر و لات و عوززا داخرا
ڕووتبە و تاجی شەفاعەت لاییقی هیچ کەس نەبوو
تا بەشیری نووری تۆ ئەم دینە قاپی لا درا
دین لە دونیادا نەمابوو، کەعبە وەک شێخانە بوو
تا بەشیری نووری تۆ ئەم دینە قاپیی لادرا
لێت ئەکەم ئەرجو، شەها تۆ جاهی ئەو کاتەی کە بۆت
هات خەڵات قورئان و ئەم ئایینەت بۆ دانرا
بەحری جۆشش بێتە جۆشش، لوتفت بێ، عاجز نەبی
دەرحەقی من ئیلتیجایێ فەرموو ئەی فەخرولوەرا
دڵ بە دوو ئێش پڕ لە خوێنە کەس نییە تیماری کا
من پەنام هێنا بە تۆ، ئەی ساحیبی هەر بێ پەنا
خۆت و لوتف و هیممەتت، شاها پەنام هێناوە من
یا ڕەسوولوڵڵا پەنای تۆ نەیبووە چوون و چرا
باغەوانی وەسفی تۆم، نابێ کە من دڵگیر بکەی
لێت ئەکەم ئەرجوی شەفاعەت، شافیعی هەردوو سەرا
نابێ بێ لوتف بی لە حەققم، تا نەجاتی من ئەدەی
تۆ و جاهی خۆت و ئەم بەیتە کە وا بۆت بێژرا
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
ئەی لە نووری تۆ سەراسەر ڕوبعی مەسکوون پڕ لە نوور
وەی لە یومنی تۆ جیهان پڕ کەیف و شەوق و پڕ سوروور
وەی لە فەزڵی تۆ عەرەب ئەفزەڵتری کافەی بەشەر
وەی لە فەیزی تۆ مەدینە ئێشی ئەقسا و کێوی توور
پرتەوی خورشیدی کوڵمت ئافتابی موڵکی دین
بێ شەوە ئەم ڕۆژە، نایبینێ ئەبەد کەسر و کوسوور
وەسفی سیمای تۆیە شاها! ویرد و ئەورادی مەلەک
پرتەوی ڕووی تۆیە شوعلەی سوورەتی غیلمان و حوور
لێت ئەکەم ئەرجو لە قاپیت، ئەی شەهی کیشوەر گوشا
هەم شەفیع بی بۆ زەلیلیم، هەم شەفیعم بۆ قوسوور
زۆر هیوادارم کە من غافیل نەبم لات لەو دەمەی
تۆ شَفیع المُذنِبین و عاسییان دەچنە حوزوور
هەر چی هەوڵمدا کە نەعتی تۆ بکەم، بۆم ڕێک نەکەوت
من ئەڵێم ئەم بەیتە بۆ مەدحت هەتاکوو نەفخی سوور
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
ای همه زیبا رخان از روی تو
ای عبیر جنت ازان جعد عنبر بوی تو
گشته است جنت ز عکس روی تو پر حسن و زیب
دلبر عرعر از ان قامت دلجوی تو
هست نقش روی مه خط غلام عارضت
پیچ زلف یاسمن از تاب ان گیسوی تو
یوسف کنعان به داغ از حسن و زیب صورتت
گشته خم از پشت هلال از حسرت ابروی تو
لعل و گوهر بی رواج افتاده اند اندر جهان
زان زمان دیدند عالم آن لب لولوی تو
نرگس شهلا شده بیمار اندر بوستان
از خدنگ غمزهٔ دو دیدهٔ ابروی تو
ورد سازم بر زبانم از سحرگه تا غروب
این کلام دلربا از صحن و اندر کوی تو
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
اسلام ای شمس رخشان عرب، فخر عجم
اسلام از تو مزین گشته گلزار ارم
اسلام ای نور یزدان در جبینت جایگر
سرور خلعت رسالت، صاحب تاج و علم
گشته از یمن قدومت کفر و ظلمت بی اثر
پر ضیا بنموده نورت مشرق و مغرب بهم
حق به سبحان الذی اسری به بردت پیش خود
تختگاهت قاب قوسین و ثنا ن و القلم
بهر ان عزت که حق دادت دنی ات خواند او
کن رجائی بهر من ای سرور مولی النعم
گشته ام از زهر ذلت خون دل و بریان درون
لطف فرما و دوا کن دردم ای صاحب کرم
تو که اوصافت ز حق و الشمس و الیل امده است
بنده مسکین چه دانم مدح ذاتت را کنم
این قدر دانم که تا باشد روانم در بدن
بر زبانم این بیت رانم از نبی محترم
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
ئەی نەبیی ئوممەت پەناه و ئەی ڕەسوولی مونتەخەب
ساحیبی میعراج و تاج و سەروەری عالی نەسەب
حاکمی عاسی پەناه و شەهریاری موڵکی دین
ئەی ئەمیری بێ نەزیر و فەخری ئافاق و عەرەب
ئەی لە ئایینی شەریفت جوملە ئایین پڕشەرەف
ئەی «محەممەد» ئیسمی زاتت ئەحمەد، مەحموود لەقەب
لەو دەمەی تەشریفت بردوە عەرشی عالیت کردە فەرش
ئاسمان پڕ شەوق و زەوقە، ساکینانی پڕ تەرەب
مەنبەعی ئیحسان و عەدلی دادخواهی عالەمی
یا ڕەسوولەڵڵا چییە، ناپرسی دادم ئەلعەجەب
سەر کەڕەت بێم و لە قاپی تۆ دەرم کەی سوێن بە تۆ
تێمەوە، ناڕۆم هەتا ئەمرم مەقسەد تەڵەب
مەقسەدم ئیجرا بکە تو بیت و تو نووری خوا
لێم مەبە عاجز لە مەئیووسیی خۆم بووم بێ ئەدەب
سەعی ئەکەم وەسفت بکەم بۆم نایە، ئەمما تا ئەژیم
ویردمە ئەم بەیتە، داییم سەروەری والاحەساب
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین
مەسنەدئارایی ڕیسالەت، شەهریاری باشەرەف
شوعلە ئەفرووزی نوبووەت، فەخری ئافاق و سەلەف
ئەی لە نوورت بەهرەوەر بوون ئەنبیا و ئەولیا
ئەی بە شیری تۆ سەراسەر دینی کافر بو تەلەف
تێنمە ئەرجو ئەقاپیت، ئەی شەهی کیشوەرگوشا
عیززەتی بووبەکر و عوسمان و عومەر، شاهی نەجەف
بۆم بفەرموو ئیلتجایێ لای خودایی لایەزال
بەل نەجاتم بێ لە بەحری زیللەت و عیجز و ئەسەف
قاپیی ئەلتافی یەزدانی لە ڕووی من لادرێ
بێ نوزوولی ڕەحمەتی باری لە حەق من هەر تەرەف
سەد کەڕڕەت حەددی نییە مینە کە مەدحی تۆ بکا
لێک هەتا ئەمرێت ئەڵێ ئەم بەیتە لێل ئاوازی دەف
أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین
أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین

پەراوێز edit