لە وەقتی شەفەق کردی نومایان
لە خەزنەی لوتفی کەرەم فراوان
کردی بە کەرەم دارای دادار
حەسەن وە وێنەی گەوهەری شاوار
چونکە بە شێوە و بەڕوو حەسەن بوو
بە ئارا ناوی حەسەن پەسەن بوو
بە شوکر و شادی کرا گوێزەبان
من بۆ تەئریخی تێکۆشام بە گیان
گەلێ مائیل بووم چوومە لای پیرێ
چ پیرێ، دانا و وریا و دەسگیرێ
وتی بۆ تەئریخ مەبە بێ دەماغ
ئاوە و سومبلە و بەصولە و گوڵباغ