ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٢٢. شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف
شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف
کە بارک اللهی بۆ بووە تەعریف
ئەو شەو بە خۆشی موژدەیان ئەدا
نەجمی سەعادەت لە بورجی سەعدا
لادرا قاپی خەزێنەی ئەلتاف
قادر بەخشرا بە ڕەزایی جاف
بەشیر بە باوکی زوو ئەم موژدەی دا
باوکی بۆ مێژووی ڕووی کرد بە لاما
جوابم دایەوە بە موئەڕیخێ
بەه بەه بە غونچە و سروە تاریخێ
لەدایکبوونی قادری ڕەزا بەگ

پەراوێز edit