شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف سەبارەت: لەدایکبوونی قادری ڕەزا بەگ شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف کە بارک اللهی بۆ بووە تەعریف ئەو شەو بە خۆشی موژدەیان ئەدا نەجمی سەعادەت لە بورجی سەعدا لادرا قاپی خەزێنەی ئەلتاف قادر بەخشرا بە ڕەزایی جاف بەشیر بە باوکی زوو ئەم موژدەی دا باوکی بۆ مێژووی ڕووی کرد بە لاما جوابم دایەوە بە موئەڕیخێ بەه بەه بە غونچە و سروە تاریخێ ++++++++++++++++++++++