ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١١٥. شاهبازی ئەولیا ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب
ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار
بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمی دریا قەرار
لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا
بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محی الدین کرا
کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب
شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب
بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز
بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز
هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفیعُ المُذنِبین
لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین
تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰ
کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی
ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی
تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟
ئەی شەها بیبەخشە مینە تو خوا سا ڕەحمەتێ
دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی

پەراوێز edit