سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا
پێم دەڵێن تەعزیت هەیە بۆ بەرخەکەت ئەلفاتیحا
حەقتە زۆر عاجز ببی، چونکە خەسارێ گەورەیە
زۆر بە زەحمەت پێکت هێنا ڕەنجەکەت دریا بە با
جێگەیی داخە بەڕاسی ئەی برا مایەی خەفەت
کاوڕێکی دەس کەوێ ئینسان بە سەد لاڵە و تکا
چەند ڕجاکار چەند شەفیع بێتە ئە بەینۆ بۆ ئەمە
بەرخێکی بۆ سەربڕن چەند شاهیدیش ئیمزای دەکا
ئەو شەوە تا ڕۆژ، ئەو ڕۆژە هەتاکوو وەختی شام
پێچی هورگی خۆی بداتۆ چاوەرێی بێ و هیچ نەخوا
ئەو سەعاتە پێی بڵێن موژدەی مورادت هاتە دی
هەڵ بسێ سیخێ بە دەستۆ تا کەبابی لێبکات
چی لە ناکاو پێی بڵێن زەحمەت مەکێشە زۆر ئەسەف
گۆشتی ئەم بەرخە حەرامە چونکە بێ فەڕ سەر بڕا
ئەشهەدو گەر خۆت لەخم نێی تۆ سەرت بگریتە قۆڕ
حەققی خۆتە مەنعت ناکەم کەس نییە مەنعت بکا
مینە فکری بوو کە بێتە پرسە و سەر خۆشییا
ئاخری پاش گەزبوە وتیان کە خەلق لۆمت ئەکا