ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٠٣. دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت
دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت
تەماشای حاڵی مەنسووبی سەگی بەر قاپی دیوانت
ڕەواهی غیرەتە بۆ تۆ سەگی قاپیت بۆ ئەم حاڵە
ئەسووتێ و بە مەئیووسی فەقیری دیدە گریانت
مەدە تۆ بی و خوا، یا پیر نەماوە قووەیی تامول
دەوایی دەردی کاریم کە، سەر و ماڵم بە قوربانت
ئەوانی هیممەت و لوتفە، دەسە و داوێنتم ئەلئامان
تەداوی زامەکانم کە تەبیبا تۆ و قورئانت
ببەخشە مینە بەو نوورەی کە شوعلەی ڕوویی تاهایە
لە ڕێگەی ڕەحمەوە سەیرێ بە حاڵم کە بە چاوانت
بۆ شێخ حەسەنی قەرەچێوار

پەراوێز edit