شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت سەبارەت: بۆ شێخ حەسەنی قەرەچێوار دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت تەماشای حاڵی مەنسووبی سەگی بەر قاپی دیوانت ڕەواهی غیرەتە بۆ تۆ سەگی قاپیت بۆ ئەم حاڵە ئەسووتێ و بە مەئیووسی فەقیری دیدە گریانت مەدە تۆ بی و خوا، یا پیر نەماوە قووەیی تامول دەوایی دەردی کاریم کە، سەر و ماڵم بە قوربانت ئەوانی هیممەت و لوتفە، دەسە و داوێنتم ئەلئامان تەداوی زامەکانم کە تەبیبا تۆ و قورئانت ببەخشە مینە بەو نوورەی کە شوعلەی ڕوویی تاهایە لە ڕێگەی ڕەحمەوە سەیرێ بە حاڵم کە بە چاوانت ++++++++++++++++++++++