ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٣٩. یەزدان بۆ چی وا لە من زویری
یەزدان بۆ چی وا لە من زویری
خزمەتم نەبوو لە گەنجی و پیری
فازل شاهیدە بە بێ تەقسیری
«یا ڕەب ئەزانم کە تۆ بەسیری
بۆ گوناهی من تۆ زۆر خەبیری»
کردت بە خەڵووز هەموو کێوی توور
خۆ من عەبدی تۆم لە نزیک و دوور
هەر بە ڕەحمی تۆ من ئەبم مەسروور
«بە خەجاڵەتی هێنامتە حزوور
کوێری، موو سپی، ڕوو ڕەشی، پیری»
پێنج خشتەکی لەسەر هۆنراوەیەکی عەلی کەمال باپیر

پەراوێز edit