ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٣٨. یا ڕەب ڕووڕەشم من گونابارم
یا ڕەب ڕووڕەشم من گونابارم
لە حزووری تۆ زۆر شەرمەزارم
زاتی پێغەمبەر ئەگاتە فریام
چونکە عەبدی تۆم ئومێدەوارم
کەرەمت زۆرە بۆ ئۆمەتی خۆت
گەورە، فەریادڕەس، بگە هاوارم!
هەر تۆ شافعی لە ڕۆژی مەحشەر
لە ڕەحمەتی تۆ منیش بەشدارم
نائومێد نابم ئافریدەی تۆم
هەر زاتی حەقە ویردی سەر زارم
حیلمی فەقیر و پیر و ئوفتادە
کەوتووم لە ماڵۆ کز و هەژارم

پەراوێز edit