ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
١٩. فارل ئەزانی تەقدیری خودا
فارل ئەزانی تەقدیری خودا
هەرچی وتووە ئەبێ ڕوو بدا
چون بەنەزیرە شەریکی نییە
بیری لێ کەیتۆ نازانی چییە
بێ ڕەنگ و بێ بۆ بێ مەکانە ئەو
هەرگیز نانوێ بە ڕۆژ و بە شەو
لە کەس نەبووە و کەسی لێ نابێ
هەرچی بیەوێ ئەبێ هەر وا بێ
کێ ئەیزانی تۆ وا ئەچوویت بۆ کووت
لەوێدا ئەبی بۆ پیاوی لنگ ڕووت
خۆ ئاڵۆشەکەت هەرگیز ناسرەوێ
ئومێدم وایە مشتەریت زۆر بێ
ماسی ئومێدت هەم ڕوو لە تۆڕ بێ
وا داوا کارین لە خوای لامەکان
خاوەن هەموو ئەرز و ئاسمان
نەجاتت بێی بێتەوە ئێرە
تێر کەی ئەو کەسەی کە بە تۆ فێرە
لە باغی میرا شەوان بکەوی
لە بن تووە وور ۆی دا بنەوی
حیلمی پیر بووە ئێجگار فەوتاوە
مەترەقە زلی هێزی نەماوە
دەس بە گۆچانە لە بەر بێ چاوی
وا چاکە ئیتر نەهێنی ناوی

پەراوێز edit