ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
١٨. شکاندی پشتی جامی و فردەوسی
شکاندی پشتی جامی و فردەوسی
گوم ئەکا ناوی ئینگلیزی و ڕووسی
پێکیۆ ئەلکێنێ حەرفی جەلەبی
کوردی و هەورامی، تورکی و عەرەبی
یاخوا هەر بژی ئەم چەنە بازە
قسەی بێ مەعنای زۆر بێ مەجازە
باوکی لەتیفە خوا لێی نەسێنێ
منداڵی وردە با دانەمێنێ
بە گیانی لەتیف ئیتر لەمەولا
گەر بێ دەنگ نەبی چاک ئەتهێنمە با
بە سەد بەد ئەمە نەختە بەدێکە
بۆ تۆ نەسیحەت عەقڵ و پەندێکە
بۆ حەمە ئەمینی شاعیر

پەراوێز edit