ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
---------- دیوجامە
دینداری فەخری هەموو ئیسلامە
پیاوەتی ئیشی هەموو دنیایە
ئازایی پیشەی گەلی ئەقوامە
چین ئەو شتانەی پیان ئەنازیت
چین ئەو ئیشانەی لای تۆ تەمامە
کێن ئەو پیاوانەی فەخری ئێوەبن
قوربان ئەو فەخرە بۆ خاس و عامە
فیکرێکی بۆشە وەحدەی عەرەبی
موعاوەنەتی ئێمە حەرامە...
ئێمە دراوسێ و براو هاوگیانین
بۆچی مەهتوکین سەیرمان حەرامە
کوردی عێراقی لە برسا ئەمرێ
مووچەش بۆ میسر و یەمەن و شامە
وریای خۆتان بن دنیا ئەگۆڕێ
نەتانبیستووە تاسی حەمامە
ئێوەش وەک تورک دەربەدەر ئەبن
ڕۆژی ڕووناکتان زۆر کەم دەوامە
بەتلی لی لی بە چەپڵە ڕێزان
دواتان ئەکەوین خەیاڵتان خامە
دێنەوە بەغدا بۆ خۆ هەڵکێشان
بۆ ئەو ئیشانەش کە زۆر بێ تامە
فەلەکتان ڕۆیی و موڵکیشتان ئەڕوا
هۆش پەیاکەن چاکە بۆ نامە
چاکەتان ببێ ئێمە دڵپاکین
بۆ بەدی چاومان لە ئینتیقامە

پەراوێز edit