ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
٦٣. داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستە چاو
داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستە چاو
بازی دڵی نەزان بوو بەتاو هات و کەوتە داو
ڕەنگ زەردم ئێستە تاوی نەماوە دڵەی هەژار
ئنجا وەرە بزانە چلۆنە کزەی هەناو
هەردەم لە دوورەوە کە گوڵی ڕووت بەچاو ئەکەم
وام مەست ئەکا نزیکم ئەکا سەر بنێمە جاو
پیاوکوژ نەبووم بەبەندەوە بەند بووم بەمانگ و ڕۆژ
دڵسۆزبە، ڕەنجی ئەم هەموو ڕۆژەم مەدە بەئاو
کوێستانی بن چیاکەی قەندیلە جێگەکەم
هاوڕێم شەماڵ و، تاڤگەی ئاو، شوێنی بێ هەتاو
جارێک وەرە بەلەنجەوە دەستێ بخەینە دەست
ئەم جێیە خۆشە مەینەتی دڵمان ئەکا بڵاو
چەند ڕۆژێ پێکەوە لەبن ئەو شاخە سەیر ئەکەین
کاتێ بەجێم بهێڵی ئەڵێم کامی دڵ تەواو

پەراوێز edit