دڵم ئەسیری کەمەندی یەکێکە بێ ئایین
بەتیری غەمزەیی خونکاری جەرگی کردە برین
بەخەندەیی لەبی ئاڵی ئەسیری کرد گیانم
بەچیهرەیی وەکو ڕۆژی بووە بە ڕۆژی زەمین
فیدایی خاکغ قەدەمتم دە زوو بکە چارەم
نەماوە تاقەت و هۆشم لە تاوی شین و گرین
منم کە بەندەی دەرگا و موخلیست قوربان
لە دەرحەقی منی مسکین مەکە بەیانی کین
بڵێ بەشیری برۆت بەسیە با نەڕێژێ خوێن
نەماوە موسلیم و کافر، بەجارێ گشتی بڕین
ئەگەرچی فەرز نییە ئامین بەڵام لە عەشقی تۆ
لەباتی جارێ هەزار جار بەدڵ ئەڵێم ئامین
لە فایقی مەگرە مەستی خوردە ساڵێکم
باڵای مەبینە، ئەویش تیفلی عەشقە نازەنین