ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٨٩. خودا قەهری لە جێیە گرت و مەیلی بوو بە وێرانی
خودا قەهری لە جێیە گرت و مەیلی بوو بە وێرانی
ئەکا سەلبی عەقڵ لەو ئەهلە هەر وەک قەومی نیروانی
نەتیجەی کاری چا نابێ کەسێ فکرێ نەکا بۆ خۆی
لە نادانی وجوودی خۆی بخاتە کێوی حەیرانی
لە ئاخردا غەمی ڕێ، دی کەسێ هەر خۆی ببینێ و بەس
وەکوو ئەم قەومی نیروانە کە هیچ ئەوقاتێ نەیزانی
ئەبێ ئاغا بێ یا مسکین بەجارێ ئەو بە حاڵێ خۆی
نەوەک خۆی کەر بکا بگرێ تەریقەی جەهل و نادانی
ئەمە دنیایە هەر وایە ویساڵی ئەووەڵ و ئاخر
کە تەختە جێگەیی شاه و گەدایە ڕەسمی دەربانی

پەراوێز edit