ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٦٨. مووسمی سەیران و گەشتە سەوزە سەحرا کاکە گیان
مووسمی سەیران و گەشتە، سەوزە سەحرا کاکە گیان
زەڕڕەیە چاییم نەماوە، شێت و شەیدا کاکە گیان
خۆت ئەزانی چایی قوربان باعیسی دڵ جەمعییە
ئێستە وا من بووم بەبێ چا وێڵی سەحرا کاکە گیان
لەم زەمانە هەر کەسێ ئیسلامە قەت بێ چا نەبێ
کەس بەبێ چا، چا نییە جوز حەق تەعالا کاکە گیان
یا خودا هیچ کەس وەکوو من وێڵ و سەرگەردان نەبێ
زاهیرەن ئینسان و باتین وەک موقەببا کاکە گیان
هەر خودا بێ چا بێ چاکە نەک منی غەمبار و شێت
چون بەکوللی لام نەماوە هۆشی دونیا کاکە گیان
من کە سابیق ئاشکرا بوو زیرەک و فەرزانە بووم
ئێستە بێ بمبینە بێ چا، شێت و ڕیسوا کاکە گیان
چاکە ئیزرەم چا بنێری بۆ ویساڵی زووبەزوو
با بمێنێ، نەک نەمێنێ بمرێ بێ چا کاکە گیان

پەراوێز edit