ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٥٩. براگەل مژدە بێ لێتان لەلاتان
براگەل مژدە بێ لێتان لەلاتان
ئەوا ڕۆیی ڕەفیقی بێ هەواتان
بەکول بگرین لەدوا ئەو یارە تەحقیق
نییە وەک ئەو لە دنیا جانفیداتان
کە گوڵشەن خاڵیە ئیمڕۆ لە غونچە
ئەبێ چ بکا هوزاری بێنەواتان
بە بولبول گەرم ئەبێ بازاری غونچە
لەلا ئەم هەر گوڵە خاری جەفاتان
ئێتر هەر ئێوە بن، با ئێمە دەرچین
بەبێ ئێمە نەبێ نەقس و نیماتان
بە فەوتی ئێمە یا خوا ئێوە دوور بن
لە دەرد و غەم لەژێر سایەی هوماتان
عەزیزم ماچی لێوت دەفعی دەردە
لە عاشق قەت مەکەن مەنعی دەواتان
بە ناحەق حەق نییە ڕوو وەردەگێڕن
بە ناحەق مەمکوژن ئێوە و خوداتان
ویساڵی لێرە دەرکەن با نەمێنێ
ئەگونجێ بەو ببێ دەفعی بەڵاتان

پەراوێز edit