نەماوە حاڵەتی ژینم، لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێنە سەر مەیتم هەتا ماوم بکەن شینم دەسا ئامینە خۆی بانگ کەن، بخوێنێ جارێ یاسینم مەلا مەمشۆرە، کفنم بۆ مەکە و مەخوێنە تەلقینم وەکوو پەروانە سووتاوم، شەهید عەشقی ئامینم