ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٤٩. بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم
بە حوببی ئێوە مەشغووڵم ئەگەر چی زاهیرەن دوورم
وەلی بەو شەمعی دیدارتان ئەسیری تاری دەیجوورم
بەخێر بێن ئەی جەنابینە کە بارێتان موبارەک کرد
لە وەقتی عەسرەوە تا حاڵ، بە بێ ئەندازە مەسروورم
دوعای خێر لازمە بیکەن خودا بەڵکی بکا ڕەحمێ
خوسووس بەندە لە چنگ ئەمساڵ بە غایەت مات و مەغدوورم
نەبوو مومکین کە شەو بێم و بە خزمەتتان موشەڕڕەف بم
وە ئیللا من بە دیدارتان وەکوو پەروانە مەجبوورم
بە موژدەی هاتنی ئێوە بە مسیلی غونچە پشکووتم
فەقەت کەوتووم سەرم ئێشێ لەبەر بێ چایی ڕەنجوورم
ویساڵی حاڵی شێواوە، بە وەزعی ساڵ خڵافاوە
مەڵێن بۆچ دیار نەبوو قوربان، بە وەڵڵا خەیلی مەعزوورم

پەراوێز edit