ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٢٣. ئەوێستا ئەهلی عیلمە دڵ بریندار
ئەوێستا ئەهلی عیلمە دڵ بریندار
لە فەقر و بێنەوایی زار و بێزار
هەمووی کوشتن بە زیللەت چەرخی دەووار
نە هەر بێ نانی هەم مردن بە بێ دار
***
بە مەیلی جاهیلانە دەوری گەردوون
بە غایەت دوشمنێکی بێ ئەمانە
سەراسەر کیزبە قەولی ئەم جیهانە
لەوی ئەتداتێ لێت نەکا بە تاعوون
***
مەنازە قەت بە ماڵی پووچی دنیا
وەکوو قاروون هەزاری کرد ڕیسوا
بە ڕیش و مێزەر ئیش نابێ موهەییا
عەمەل ماڵە، لە دنیا و لە عوقبا
***
نەجیبە چون فەقیرە غەرقی خوونە
بەڵێ بەختی هونەرمەند سەرنگوونە
کە دنیا تا هەیە تالیب بە دوونە
ئەوێستا گەورە دوون و گەورە مادوون

پەراوێز edit