شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: ئەوێستا ئەهلی عیلمە دڵ بریندار ئەوێستا ئەهلی عیلمە دڵ بریندار لە فەقر و بێنەوایی زار و بێزار هەمووی کوشتن بە زیللەت چەرخی دەووار نە هەر بێ نانی هەم مردن بە بێ دار *** بە مەیلی جاهیلانە دەوری گەردوون بە غایەت دوشمنێکی بێ ئەمانە سەراسەر کیزبە قەولی ئەم جیهانە لەوی ئەتداتێ لێت نەکا بە تاعوون *** مەنازە قەت بە ماڵی پووچی دنیا وەکوو قاروون هەزاری کرد ڕیسوا بە ڕیش و مێزەر ئیش نابێ موهەییا عەمەل ماڵە، لە دنیا و لە عوقبا *** نەجیبە چون فەقیرە غەرقی خوونە بەڵێ بەختی هونەرمەند سەرنگوونە کە دنیا تا هەیە تالیب بە دوونە ئەوێستا گەورە دوون و گەورە مادوون ++++++++++++++++++++++