وەک ڕەحمەتی بۆ عام، شوکر ناوت ئەمینە
بۆ دەردی دڵان لەعلی لەبت مائی مەعینە
ئەقتاری مەدینەت وەکوو فیردەوسی بەرینە
«ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە
لوتفت ببێ، ڕوو وا بکە، مەقسوودی مە دینە»
پەروانەیی ڕووی تۆ بە دڵی جیننی و ئینسان
بۆ تۆیە کە چاوم دەڕژێنێ دوڕ و مەرجان
هیجرانی وەکوو زەهر و ویسالت وەکوو لوقمان
«دەرمان مەکە هاتووینە حەکیمی هەموو دەردان
دەرمان بکە، جەرگم کە هەموو کۆنە برینە»
عالەم هەموو سەرگەشتەیە بۆ لەیل و نەهارت
دڵ مەستە بە بۆی سونبولی تارت
هەرچەندە کە دوورم لە گوڵستانی دیارت
«عومرێکە دەناڵم بە ئومێدی گوڵی زارت
جارێکی بفەرموو کە چ هاوارە، چ شینە»
هاواری ---- موژەی تۆیە ----
فانی ئەبێ هەر کەسێ کە ئەبینێ خەم ئەبوو
باکم نییە گەر دەوڵەتی دنیام لە دەس چوو
«فەرزەن هەموو دنیای من و عومری خزرم بوو
بێ جەننەتی ڕووی تۆ، چ حەیاتێکە چ ژینە»
بۆ کوشتنی دڵ، سەیفی دوو ئەبرۆی لە ساودا
دڵ عاشقی بێ چارەیی مەزڵوومی لە داودا
سڕڕێکە کە هەر بەحسی جوانیتە لە ناودا
«ئیحسانی گلی خاکی دەری پاکە لە چاودا
بۆیە کە فەلەک تا هەیە چاوی لە زەمینە»
ڕەحمێ بکە ئەی شاه لە گەڵ دەربەدەری خۆت
باسی بکە جارێ بە لەبی گوڵ شەکەری خۆت
ئیزنی دە کە بێت جارێ لەبۆ ڕەهگوزەری خۆت
«ڕۆشن بکە چاوی بە گڵی خاکی دەری خۆت
بۆ غەیرە کە فەرشی قەدەمت عەرشی بەرینە»
هەر کەس چوو ویساڵی کە نەبا باری مەلامەت
حاسڵ نییە بۆ ئەو کەسە قەت گەنجی کەرامەت
گەر جارێ ببینم بە عەیان ماهی تەمامەت
«نایدەم بە هەموو دەوڵەتی دنیا و قیامەت
جارێ بە وەفایی کە بڵێی کەلبی ئەمینە»
ڕۆحم بە فیدات ئەی گوڵی گوڵزاری مەدینە
لوتفت هەبێ ڕوو وا بکە مەقسوودی مە، دینە
بەو جێگە بوویتە شەرەف و قورب و مەقامت
لوتفت ببێ بمبەخشە وەرە جورمێ مەبینە
دەرمان مەکە، هاتوومە حەکیمی هەموو دەردان!
دەرمان بکە جەرگم کە هەموو کۆنەبرینە
عومرێکە دەناڵم بە ئومێدی گوڵی زارت
جارێکی بفەرموو کە چ هاوارە؟ چ شینە؟
فەڕزەن هەموو دونیا من و عومری خزرم بوو
بێ جەننەتی ڕووی تۆ چ حەیاتێکە؟ چ ژینە؟
ئیحسانی گوڵ و خاکی دەری پاکی لە چاودا
بۆیێکە فەلەک تا هەیە چاوی لە زەمینە
ڕەوشەن بکە چاوم بە کلی خاکی دەری خۆت
بەو عیززەتە فەرشی قەدەمت عەرشی بەرینە
زولفت لە دوولا شاد و گوشادن بە جەماڵت
کوا ئەهلی شیمالی؟ هەموو ئەسحابی یەمینە
مەوقووفی نیگاهێکە بفەرموو بە تەڕەححوم
ژەنگاوییە ئاوی نییە ئاوێنەیی سینە
پابەندی ئیشارێکە دەری کە لە دەروونم
خودبینی و بوخل و حەسەد و نیخوەت و کینە
بەو خاڵ و خەت و سووڕەتی گیسووی هەتە حەقیە
مانی کە پەرێشانی سەنەمخانەیی چینە
نایدەم بە هەموو دەوڵەتی دنیا و قیامەت
جارێ بە وەفایی کە بڵێ کەلبی ئەمینە
«وەفایی»
لوتفت هەبێ ڕوو وا بکە مەقسوودی مە، دینە
بەو جێگە بوویتە شەرەف و قورب و مەقامت
لوتفت ببێ بمبەخشە وەرە جورمێ مەبینە
دەرمان مەکە، هاتوومە حەکیمی هەموو دەردان!
دەرمان بکە جەرگم کە هەموو کۆنەبرینە
عومرێکە دەناڵم بە ئومێدی گوڵی زارت
جارێکی بفەرموو کە چ هاوارە؟ چ شینە؟
فەڕزەن هەموو دونیا من و عومری خزرم بوو
بێ جەننەتی ڕووی تۆ چ حەیاتێکە؟ چ ژینە؟
ئیحسانی گوڵ و خاکی دەری پاکی لە چاودا
بۆیێکە فەلەک تا هەیە چاوی لە زەمینە
ڕەوشەن بکە چاوم بە کلی خاکی دەری خۆت
بەو عیززەتە فەرشی قەدەمت عەرشی بەرینە
زولفت لە دوولا شاد و گوشادن بە جەماڵت
کوا ئەهلی شیمالی؟ هەموو ئەسحابی یەمینە
مەوقووفی نیگاهێکە بفەرموو بە تەڕەححوم
ژەنگاوییە ئاوی نییە ئاوێنەیی سینە
پابەندی ئیشارێکە دەری کە لە دەروونم
خودبینی و بوخل و حەسەد و نیخوەت و کینە
بەو خاڵ و خەت و سووڕەتی گیسووی هەتە حەقیە
مانی کە پەرێشانی سەنەمخانەیی چینە
نایدەم بە هەموو دەوڵەتی دنیا و قیامەت
جارێ بە وەفایی کە بڵێ کەلبی ئەمینە
«وەفایی»