بۆ خۆشەویستم ڕەفیقی شەفیق
ئەووەڵ کاک عەلی، دووەم کاک تۆفیق
ئەپاڕێمەوە لە قاپی خودا
لەسەر کەسابەت تۆفیقتان بدا
لەپاش بەیانی عەرز و ئیحترام
ئەوا بۆم ناردن چەن فەوجی سەلام
دوعا و سەلامتان هەر بۆ ئەنێرم
وە مننەتیشتان بە سەری کێرم
چونکە لە دنیا من ساف و پاکم
لە ڕاست هەموو کەس دائیم بێ باکم
ئەگەر ئەپرسن لە حاڵ و ئەحواڵ
خۆشترە حاڵمان لە حاڵی بەقاڵ
ئێمە لە لادێ خوا موعینمانە
بۆ ئەهلی بازاڕ ڕەفیق شەیتانە
لێرە هەر چی بوو لەوێ دای ئەنێین
ئەووەڵ تا ئاخر سەر ئێوەی ئەنێین
نەجیبن ئێوە کە هەر ئەمەتە
کاغەزتان ناردبوو بۆ دوو سەبەتە
وامزانی کاغەز کەوا نێرراوە
بۆ کاری موهیم یەکجار نووسراوە
کە تەماشام کرد نامە سەرانسەر
نووسراوە لەبۆ دوو سەبەتەی شڕ
بناء علیە ئەی برای ئەڕشەد
سەبەتەکانم داون بە ئەحمەد
ئەمن وامزانی ئێوە بەقاڵن
نەمزانی هەر دوو هەر قنگ بەتاڵن
بەڵێ بیستوومە لە ئەهلی کەماڵ
لە بازاڕا هەن بەقاڵ و چەقاڵ
گەر وەک ئێوە بن بەقاڵ و چەقاڵ
کێرم بە قنگی دوو هەزار بەقاڵ
بیستم کە ئێوە هەر دوو بە پڕتاو
تەسادوفتان کرد بۆ دوو کچی لاو
بەجارێ کردتان مەرحەبا لەوان
شکڵی ئێوەیان کە دی هەر دووکیان
هەر دووکیان بە جووت تفیان لێ کردن
بەجارێ حەیا و نامووسیان بردن
تازە هەر دووکتان لە ساڵ بوونەوە
ئاشی ئاو کەوتوون لە تاڵ بوونەوە
تازە چیتانە لە کچی جوان
ڕیشتان سپییە و نەماوە دانتان
تازە مەر بە خەو ببینن جوانی
ئەویش بە جومعە سەر لە بەیانی
هیچتان بۆ ناکرێ بە پیرەپیرە
مەگەر هەر دوو دەست بگرن بەم کیرە
حوسەین هەر ڕاستە ڕاستیش ئەیژێ
بۆیە قسەی ورد بۆ ئێوە ئێژێ
چەندم تا ئێستا نەسیحەت کردن
ئینسان تێی هەڵدەن نەک حەیا بردن
عالەم کە پیر بوون بە حەیا ئەبن
ئێوە تا پیر بن بێ حەیا ئەبن
بەڵێ حەقتانە حەیا بە چاوە
ئێوەش خۆ شوکر چاوتان نەماوە
کالانەی چاوتان بۆتە شکڵی نوون
لە دوور ئەشوبهێ بە قنگی مەیموون
چونکە هەر دووکتان چڕوچاو نووساو
دەم بە قووڵا چوو وەک بیر و گۆلاو
دەم وەک کەلاوەی ساڵی دەقیانووس
تەعمیر ناکرێتۆ بە ئینگلیس و ڕووس