مەحمووەفەنی عەزیزم بەعزێ دەرمانم ئەوێ
چون لە سرمەی مشک و هۆنەی مێش خەوم لێ ناکەوێ
دەفعی ئەو دوانەش بە دەرمانی مەلاری تۆ ئەبێت
ئێستە ئەینێری کە ڕۆژە یاخۆ نەیخەیتە شەوێ
تۆ کە مەئمووری مەلاریت هەم حەکیمی لەرزوتای
لازمە دەرمان بکەیت، دەرمان نەکەیت لێرەو لەوێ
گشت بریندارین بە نێشی مێش و مشک و مار و موور
لازمە گەورەی مەلاری تا زووە فریاکەوێ
چاوەکەم با نەڵێمۆ زۆر گوتن قورئان خۆشە
یەعنی دەرمان زۆر نەنێری لێت ئەخوێنم وەک کەوێ
کەم نەبێ دەرمانەکەت وا بێ تەشەککور هەڵگرێت
بێت و کەم بێت هەڵیەدێرم تا ئەگاتە بەرگەوێ
من کە دەرمانی مەلاریم ئێستە داوا کردووە
مەقسەدم وا بوو لە عالەم پیاوەتی تۆ دەرکەوێ
هەر چی لەشمانە بە کێچ و مۆریان بۆتە برین
خۆت ئەزانی ئێش و ئازار، هەر دوو دەرمانی ئەوێ
خوا دەوامی فەیسەلی سانی بدا بۆ کردەوەی
چونکە بۆتە موحسین و ئیسراحەتی بۆ عام ئەوێ
موختەسەر دەرمان بنێرە بۆ ویساڵی ڕۆحەکەم
هەر کە ناردت زۆر بنێرە، کەم بنێری نامەوێ