ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١٠١. چی کەم لە بەختی خەوتوو یار هات و پێم نەزانی
چی کەم لە بەختی خەوتوو، یار هات و پێم نەزانی
چنگی هەر وەک موغیلان لە چاکیم وەر نەهانی
گەر شەو بە خەو ئەمزانی ڕێبازی بازە ئێرە
بۆ ئەخزی نەحلی یاران سەد عەنکەبووتم ئەهانی
بڕوانە مەیلی سەیرت، چۆن دڵ شکستی کردم
مەر موئمینانی وەسڵت جەبری بکا، شکانی
بەو وەعدەیەی کە فەرمووت دڵ ئینتیزای ڕێتە
بە عوسرەت ڕابوێرین ئێوارە تا بەیانی
یار ئەر حەزی لەسەر بێ، خالیس کە بەهرەوەر بێ
بە دڵیا ڕائەبووێ، مەیلی قەڵاچواڵانی

پەراوێز edit