ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٨٠. خودا چۆنی ئەسیر کردم بەدەس ئەو یارە دڵ بەردە
خودا چۆنی ئەسیر کردم بەدەس ئەو یارە دڵ بەردە
هەتاکوو تیا نەچووی خێرا کە لەم دڵ بەردە دەس بەردە
بڵێسەی ئاگری عەشقم سووتانی خانەیی سینە
چی تیا ماوە؟ ئەوەی ماوە هەموو تۆز و تەپ و گەردە
دل از یار جفا کردە بسوخت پارە شد یکبار
چە ماندە در میان سینە غیر ازین سیە چردە
جفادن بشقە یارن پر مغاس گورگور مدم بر کون
حیاتمدە نە خیر گوردم بنی چی بو قجر اولدردە
ئەترسم ئاخری عومرم ڕەفێقی چۆڵ و سەحرا بم
بمێنم هەر وەکو مەجنوون بە وەحشەت لەو کەژ و هەردە
عجب دیدی شنیدی مدتی عمرت در این عالم
کدام عاشق ز معشوقە سلامت جان بدر بردە
خیال ایندم کە یاران بو زینتی تعریف ایدم برگون
گورن یختم کچ اولدی عاقبت توردی قلم بوردە
عەزیزان ئینتیزار تاکەی سووتانی خانەیی سەبرم
غەم و هیجران نەتیجە ئەمکوژێ وەڵڵاهی بەم دەردە
نمانده تاب دوری سوختم از آتش هجران
خدایا زود آید پیش ما یار سفر کرده
دیر لر بار حورر عاشقترن احوالن دائم
هانی کیمدر بکا کوستر گورم ان ایجون نرده
ئەترسم مانگ وەکو من تووشی داوی زاڵمێ بووبێ
لە داخ و حەسرەتا مابێ کە وا ڕۆخسارەکەی زەردە
دەخیل یاران وەسییەت بێ بنووسن خاتیرە لاتان
لە دوای مردن لەسەر قەبرم بنووسن ئەم دوو سێ فەردە
شەهیدی عەشق و کوژراوی دەسی یارێکی بێ ڕەحمم
حەواڵەی تێغی مەولا بێ منی وا خستە ئەم دەردە
ڕجامان وایە دایپۆشن جەنازەی عورفی بێچارە
لەژێر ئاڵای عێراقیدا ڕەش و سەوز و سپی و زەردە

پەراوێز edit