ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٧٦. برادەر ڕوو لە درگاهی خودا کە
برادەر ڕوو لە درگاهی خودا کە
خوداوەندێ کە وا تەنها و تاکە
نەکەی تۆوی خراپە دانەچێنی
برام بەزری خراپ ناهێنێ چاکە
خراپە هیچی لێ نایەتە بەرهەم
بکە چاکە برادەر چاکە چاکە
نەتیجە و عاقیبەت هەر چوونە بۆمان
لەجێی کەیف و سەما ڕوو لە سەما کە
زەمانە زۆری وەک تۆی خست و کوشتی
نەبەستی پشت بە پشت ئەم کۆنەلاکە
هەزارانی وەکوو تۆی خستە ژێر خاک
لەدەس ئەم پیرە تا ئەتوانی ڕاکە

پەراوێز edit