ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٧٤. ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە
ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە
تەعنەیی ناحەققی ناحەز مووجبی ئازارمە
نیمە تەبعی خۆ تێ هەڵسوون و وەکو غەیرم تەمەع
هەر قەناعەت گۆشەگیری غایە و ئەفکارمە
تەبعی عالی ئێمە دائیم فەخری سەربەرزی ئەکا
عالمانی عیلم و عیرفان پێشڕەوی ئەتوارمە
موڕشیدی عیزز و شەرەف بوو دوێنێ شەو هاتە خەوم
تاکوو ئێستە ڕۆژ و شەو هەر حەسرەتی دیدارمە
دەردی بێدەرمان و دەوران و زەمانی بێ ئامان
پیری کردم وەک مناڵان تازە دارەدارمە
نابینم، نەبوە، نییە، کوا مەلجەئێ یا مەرجەعێ
ئەی بۆ کێ بەم عەرزی شەکوای حاڵی لەم هاوارمە
دەورە وا چاکە مودارا کەم لەگەڵ چاک و خراپ
دیارە ئەم کارەیش نوشستی و باعیسی ئەزڕارمە
هەر زەمانێ ناوی فەرهاد بێتە زیهن و فکرەوە
شۆڕشی شیرینی پەروێز مووجبی ئەشعارمە
بەسیە عورفی بەس شکایەت کە لە دەس جەوری زەمان
بگرە زارت هەر بەڵایی زارمە ئازارمە

پەراوێز edit