ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٤٠. هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین
هەتا کەی گیرەوەی بەحری بەڵا بین
بەدەس جەور و جەفاوە موبتەلا بین
بەهای تاڵێکی زوڵفت ئەی نیگارم
ئەبەد نادەم بە موڵکی چین و ماچین
حەیایان چوو ئیتر چاو هەڵبهێنن
موقابیل ڕووت کە هەڵبێ ماه و پەروین
برینی زاری قەندت کاریگەر بوو
تەماتە تازە ئێمە ڕوو لە چا بین
مەحاڵە ڕووت ببینم جارەکی تر
مەگەر وەختێ لە ئەوقاتی خەوا بین
کە خێرێکی نەدی عومرم لە خۆشی
لەگەڵ غەم با ببەستین عەقدی کابین
خوا هەڵناگرێ جانا بەسی بێ
دوچاری دەردی هیجری بێدەوا بین
من و تۆ عورفی ئەمجارە لەمەو لا
ئیتر با ڕوو لەڕێی قاپی خوا بین

پەراوێز edit