ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٣٩. لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن
لە بەندیخانەیی دەرد و غەما تا کەی نەزارەم کەن
دەخیل ئامان لەڕێی خوادا وەرن ئەمجارە چارەم کەن
فەلەک کۆستت کەوێ یاخوا بڕووخێ تاق و ئەیوانت
بەبێ سووچ و گونەه بۆ سور کنی ئەم خاک و شارەم کەن
هەزارانی تەڵاق دا سێ بە سێ ئەم پیرە فەرتووتە
خورووی دانامرێ هێشتا ئەڵێ دووبارە مارەم کەن
بە حیلە دەستەمۆ نابم مەگەر شەمعی ڕوخی دەرخەن
بەوێنەی تەیری ناو لانە بە شەو تووشی شەوارەم کەن
نەوەک تووشی نەخۆشی بێ، ڕجام وایە لە ئێوە من
نەک دەرمانی دەردی چاوی ئەو یارە قەنارەم کەن
هەتا کەی دەردی هیجرانم گوناهی من ئەبێ چی بێ
بەسە تاقەت نەما بەس تووشی ئەم دەرد و مەرارەم کەن
سوتا خانەی سەبووریم و کڵوکۆی دامرا سینەم
عیلاجی دەردەکەم یاخۆ لەڕێی خوادا ئیدارەم کەن
بە ڕەغمی ئەم هەموو قەهرەی لە دەس ئەو یارە چێشتوومە
دەس هەڵناگرم هەتا ماوم بە خەنجەر پارە پارەم کەن
شەوێک لە داخی دەروونەوە

پەراوێز edit