ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٢٦. ئەگەر دەردم بزانێ دوور لە ڕووی تۆ ئاه چ بەربادم
ئەگەر دەردم بزانێ، دوور لە ڕووی تۆ ئاه چ بەربادم
مەگەر ڕۆژی قیامەت لێت بسێنێ دادگەر دادم
بەبێ شوعلەی جەمالت گیرەوەی دەستی غەم و دەردم
کە ڕووی تۆ ببینم ئەوساتە لە زنجیری غەم ئازادم
نەسیحەت مایەی ئازادییە، میحنەت ئەبێ زائیل
لە جوانان خۆت بپارێزە وەهای فەرمووبوو ئوستادم
ئەگەر عومرێ وەها بێ تیا نەبینم ژینی بێ ژان بێ
برادەر تاکوو ماوم شەرتە من لەم عومرە ناشادم
لەڕووی نادانی بوو ڕووی تۆم موقابیل ماه و پەروین کرد
غەڵەت بووم جاهیلم لێممەگرە قوربان فەرموو ئیرشادم
ئەمان مردم بەتەنهایی کە تەنها بۆ خوایە و بەس
خەفەتبارم بە شەو تا ڕۆژ لە دەردی داد و بێدادم
خەرابەی خانەیی جسمم لەسەر ئەمرۆز و فەردایە
ئیتر حاجەت نەما بنکەن بکەن دیوارێ بۆ بنیادم
کە تۆ دوور بی لە ئەربابی فەساحەت فکرت هەڵنەگرێ
حەسادەت بۆچ ئەبەی ئەی بێهونەر بە تەبعی خودادادم

پەراوێز edit