ئاڵەکۆک

عارف عورفی add_a_photo
عورفی دیوانی عارف عورفی
٢. ئەگەر دولبەر بەدڵ ڕۆژێ وەفا کا
ئەگەر دولبەر بەدڵ ڕۆژێ وەفا کا
بە ڕووی ڕاستی ئیتر تەرکی جەفا کا
سەر و ماڵم فیدای خاڵێکی هیندووی
ئەگەر تەرکی جەفا بەهری خودا کا
خودا هەڵناگرێ ئەسبابی چی بوو
بەوێنەی پەرچەمی ڕۆژم سیا کا
وەکوو ئێمە ئەگەر ڕۆژێ ڕەقیبێ
بە دەس جەور و جەفاوە موبتەلا کا
بە سەرگەردی ئەبم ڕۆژێکی سەدجار
لەسەر ئێمە ئیتر تەرکی جەفا کا
لەسەر چی بوو، گونەه چی بوو دڵی من
دووچاری زەخمی شمشێری قەزا کا
وەکوو زانیومە دولبەر بێخەتایە
خەتای بەچچە بێ، نابێ خەتا کا
بەناز و عیشوە تەشریفی بفەرموێ
برینی دەردی دڵ ئەمجا دەوا کا
لە دونیادا هەتاکوو ماوە عورفی
لە خۆشییانا ئەبێ دائیم سەما کا

پەراوێز edit