ئەی بادی سەبا هەستە بڕۆ بۆم بە وەکالەت
بۆ خزمەتی ئەو یارە عەزیزە بە دەلالەت
عەرزی بکە خوا بیگرێ لە بۆ عەهد و وەفاکەی
هەڵنەبڕێ هەتا ماوە ئەبەد چاوی خەجاڵەت
من بووم سۆپەری چاوی بەد و ئاخری چۆن بوو
پاداشی هەموو چاکەیەکم، شەرتی عەداڵەت
وەڵڵاهی نەبووم موستەحەقی ئەم هەموو زەجرە
کە پێی گوتم بمهاوێژە ناو چەهی زەلالەت
ڕۆژی ئەزەل ئەبوایە نەچوومایە مەسافی
نەمزانی ملم بشکێ ئەمەم کرد لە جەهالەت
خێرم لە تۆ ناوێ، وەرە لێم لادە شەڕیشت
دەس هەڵگرە لێم تۆ بی و خودا بەسیە ڕەزاڵەت
تا ماوە حەیاتم تەرکی بکەم بەزمی حەریفان
چۆن جارێکی تر خۆم بخەمە بەحری مەلالەت