ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٩٩. مەشهوورە ئەڵێن شێر کە برسی بوو
مەشهوورە ئەڵێن شێر کە برسی بوو
لە بێشەکەی خۆی یەتە دەرێ زوو
ئەگەڕێ بە تاو لە دەشت و سارا
هەتا نێچیرێ زوو بکات پەیدا
کە نێچیری دی خوێنی ئەمژێ
تێکی ئەشکێنێ ئازا ئەیکوژێ
تێری لێ ئەخوا و ئەگەڕێتەوە
لە پاش ئەو ڕێوی ئەسووڕێتەوە
ئەدۆزێتەوە زوو پاشماوەی شێر
تێری لێ ئەخوا جا ڕێوی بێ خێر
هەندێ مەرد هەیە هەروەکوو شێرن
نەبەز و گەورە و ئازا و دلێرن
زۆر کۆشش ئەکەن هەتاکوو ئەمرن
منەتی باوکی خۆشیان هەڵناگرن
پەیدا ئەکەن و تێری لێ ئەخۆن
پاشماوەکەیان جێ دێڵن ئەڕۆن
لە پاش ماوەیەک ئینسانی تەمەڵ
تێر ئەبێ هەروەک مام ڕێویی دەغەڵ
پاش ماوە مەخۆ وەک ڕێوی کاکە
شێر بە پاشماوەی تۆ بخۆن چاکە
ئامۆژگاری بۆ لاوەکان

پەراوێز edit