ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٩٧. گیانەکەم بەخوا لە دووریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم
گیانەکەم بەخوا لە دووریی تۆ هەمیشە شین ئەکەم
بولبول ئاسا بۆ گوڵی ڕووت گریە و ناڵین ئەکەم
هەر بە یادی پەرچەم و ڕووی تۆیە بەخوا جاربەجار
ئەچمە ناو باخ و تەماشای لالە و نەسرین ئەکەم
گەر بکەم تەشبیهی ڕووت گیانە لەگەڵ خورشید و مانگ
تۆهمەتێکی ڕووتە تەشبیهی بەبێ تەخمین ئەکەم
سابیتە قوربان وەکوو ڕەنگی خەنە ناچێتەوە
جەژنە سبحەینێ بە خوێنم دەست و پێ ڕەنگین ئەکەم
گەر سلێمانی ببێتە جەننەت و پڕ بێ لە حوور..
پەشمە لام هەر مەیلی وەسڵی یارەکەی پێنجوین ئەکەم
چاوەڕوانم زوڵفی لادات تا ببینم ڕوومەتی
هێندە بێ عەقڵم لە کافر من ئومێدی دین ئەکەم
هەر لە شەوقی لێوی شەککەرباری ئەو دڵدارەیە
من کە وەک تووتی کەمالی وا قسەی شیرین ئەکەم

پەراوێز edit