ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٨٨. لە ڕێزی شاعیرانا بۆیە من ئەمڕۆ سەر ئەفرازم
لە ڕێزی شاعیرانا بۆیە من ئەمڕۆ سەر ئەفرازم
لە شاگردانی بەزمی حەزرەتی مەحوی شەکەرڕازم
لە پاش مەحوی هەمیشە پەیڕەوی سالم ئەکەم لاکین
بە دڵ زۆر عاشقی هەڵبەستی ناری ی نوکتەپەردازم
لە دیوانی ئەدیبانی هەموو ئێرانییانا من
غوڵام و عەبدی حافز خواجە شەمسەددینی شیرازم

پەراوێز edit