ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٧٦. بە تاتای پەرچەمی شۆخێکی بێ پەروا گرفتارم
بە تاتای پەرچەمی شۆخێکی بێ پەروا گرفتارم
عیلاجم ناکرێ نابیستێ کەس فەریاد و هاوارم
بەنەشئەی نێرگسی مەخمووری چاوی دڵبەرێ مەستم
هەمیشە بۆیە مەدحی نێرگسی شەهلایە گوفتارم
بەیادی تەبعی شەککەر باری یارم تووتییی تەبعم
غەزەل خوانە کەمالی بۆیە وا شیرینە ئەشعارم
لە گۆشەی تەکیەدا گاهێ ئەکەم تەسبیح و تەهلیلە
کنێسە جێگەمە گاهێ خەریکی بەندی زوننارم
لە دیوانی ئەدەب دا تا ئەمێنم دائەڕێژم من
بناغەی شێعری ڕەنگین چونکە ئوستادێکی هوشیارم
جیهان هیچە بەقا هیچە ژیان هیچە فەنا هیچە
ئیتر بۆ خەم بخۆم بۆ دەوری پێشووی پار و پێرارم

پەراوێز edit