حەزرەتی یەعقووب ڕەسوولی ڕەحمان
یەکێ لێی پرسی وتی بە قوربان
لە میسر بۆنی کراست بۆ هات
خۆ بیری کەنعان نزیکە لە لات
تۆ چۆن نەتزانی کە لەوێدایە
سەرم سوڕ ماوە لەم ماجەرایە
فەرمووی ئەحواڵی ئێمە بزانە
بێ عەینی وەکوو بەرقی ئاسمانە
گاهێ وا لەسەر ئاسمان نشینین
گاهێ پشتی پێی خۆمان نابینین