ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٣٨. یار وەفادارە لەگەڵما چۆن جەفاکاری ئەکا
یار وەفادارە لەگەڵما، چۆن جەفاکاری ئەکا
ئیشی بەدکارە کە جارجار فێری بێ باری ئەکا
ڕەحمی پێ کردم دڵی سووتا کە دی ئەگریم نیگار
موعجیزەی عەشقە کە زاری کاری زۆرداری ئەکا!
میری خاوەن حوسن و جوانی زۆرە لەم دنیایە دا
یاری من شاهێکە داوای تەختی خوونکاری ئەکا
بۆ عیلاجی دەردی من هیچی نەکرد لوقمان ئەوا
دوڵبەرم ئێستا بە گوڵ شەکری دەمی چاری ئەکا
چاوی یارم چونکە بیمارە دڵی دێوانەکەم
وا لە عەشقی ئەو هەمیشە حەز بە بیماری ئەکا
مەی بخۆ مینبەر بسووتێنە مەدە ئازاری دڵ
شێخی شیرازی وەها مەنعی دڵ ئازاری ئەکا
بێ ئەدەب نابم لە لام وایە ئەگەر هات و بڵێم
ئەی کەمالی شێعرە کانی من لە هی ناری ئەکا

پەراوێز edit