ئەزانی ئایا بۆ چییە ئینسان،
کە دروست ئەکا کۆشک و خانووی جوان
ئەکا تەلار و هەیوانی ڕەنگین
ئەنێژێ گوڵ و ڕێحانە و نەسرین
ئەڕوێنێ داری چنار و عەرعەر
لەناو باخ لەگەڵ سەرو و سنەوبەر
بۆ ئەوە چاکە بە دڵی بێ خەم
لەو جێگایەدا یاران بکا جەم
خۆش ڕاببوێرن تا ببن دڵشاد
خەم و پەژارەی دنیا دەن بە باد
ئەگینا کەسێ فام و هۆشی بێ
دڵی خاوێنی پڕ لە جۆشی بێ
چۆن لە خاک دروست ئەکا مەنزڵی
مەنزڵێکی وا لە ئاو و گڵی
کۆ ئەکاتەوە سامانی دنیا
ئەیخاتە ژێر خاک تێری لێ ناخوا
سبەینێ کە مرد لە دوای جێ مێنێ
خەزنەکەی مێراتگر دەری بێنێ