شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: ئەزانی ئایا بۆ چییە ئینسان ئەزانی ئایا بۆ چییە ئینسان، کە دروست ئەکا کۆشک و خانووی جوان ئەکا تەلار و هەیوانی ڕەنگین ئەنێژێ گوڵ و ڕێحانە و نەسرین ئەڕوێنێ داری چنار و عەرعەر لەناو باخ لەگەڵ سەرو و سنەوبەر بۆ ئەوە چاکە بە دڵی بێ خەم لەو جێگایەدا یاران بکا جەم خۆش ڕاببوێرن تا ببن دڵشاد خەم و پەژارەی دنیا دەن بە باد ئەگینا کەسێ فام و هۆشی بێ دڵی خاوێنی پڕ لە جۆشی بێ چۆن لە خاک دروست ئەکا مەنزڵی مەنزڵێکی وا لە ئاو و گڵی کۆ ئەکاتەوە سامانی دنیا ئەیخاتە ژێر خاک تێری لێ ناخوا سبەینێ کە مرد لە دوای جێ مێنێ خەزنەکەی مێراتگر دەری بێنێ ++++++++++++++++++++++