ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
٢٩. لە چاوی مەستی نازت شوور و فیتنە حەرب و شەڕ پەیدا
لە چاوی مەستی نازت شوور و فیتنە حەرب و شەڕ پەیدا
لە باڵای تۆ بەڵا بۆ عاشقی بێ پاوسەر پەیدا
لەسایەی پەرچەمی پڕچینی تۆ میسکی خەتا هەرزان
لە لێوت نوقل و عونناب و نەبات و گوڵ شەکەر پەیدا
لەشەوقی ڕوومەت و تاقی برۆ و جەبهەت لە ڕووی ئەرزا
وەکوو چەرخی فەلەک ڕۆژ و هیلالی نوێ و قەمەر پەیدا
ڕەگی ڕۆحی منە ئەو پەرچەمە مەنزڵگەهی دڵمە
لە شانە زۆر ئەترسم بۆی ببێ ڕەنج و زەرەر پەیدا
خودا پێی داوی ماڵ و موڵکی دنیا شێتە سا بیخۆ
دەنی تەبعی ئەبێ ئاخر لە جەمعی زیو و زەڕپەیدا
خەراباتی جیهان بۆ هەرکەسێ زەوقێکی تێدایە
بە تەنها بۆ کەمالی بێ نەوایە دەردی سەر پەیدا

پەراوێز edit