شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە چاوی مەستی نازت شوور و فیتنە حەرب و شەڕ پەیدا لە چاوی مەستی نازت شوور و فیتنە حەرب و شەڕ پەیدا لە باڵای تۆ بەڵا بۆ عاشقی بێ پاوسەر پەیدا لەسایەی پەرچەمی پڕچینی تۆ میسکی خەتا هەرزان لە لێوت نوقل و عونناب و نەبات و گوڵ شەکەر پەیدا لەشەوقی ڕوومەت و تاقی برۆ و جەبهەت لە ڕووی ئەرزا وەکوو چەرخی فەلەک ڕۆژ و هیلالی نوێ و قەمەر پەیدا ڕەگی ڕۆحی منە ئەو پەرچەمە مەنزڵگەهی دڵمە لە شانە زۆر ئەترسم بۆی ببێ ڕەنج و زەرەر پەیدا خودا پێی داوی ماڵ و موڵکی دنیا شێتە سا بیخۆ دەنی تەبعی ئەبێ ئاخر لە جەمعی زیو و زەڕپەیدا خەراباتی جیهان بۆ هەرکەسێ زەوقێکی تێدایە بە تەنها بۆ کەمالی بێ نەوایە دەردی سەر پەیدا ++++++++++++++++++++++