گەه گرژە، گەهێ لوولە، گەهێ خاوە دڵی من وەک پەرچەمەکەت دائیمە شێواوە دڵی من بۆ زیارەتی پێی تۆیە هەمیشە وەکوو ڕێباز گیانە لەسەری ڕێت سەری داناوە دڵی من