شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: گەه گرژە گەهێ لوولە گەهێ خاوە دڵی من گەه گرژە، گەهێ لوولە، گەهێ خاوە دڵی من وەک پەرچەمەکەت دائیمە شێواوە دڵی من بۆ زیارەتی پێی تۆیە هەمیشە وەکوو ڕێباز گیانە لەسەری ڕێت سەری داناوە دڵی من ++++++++++++++++++++++